لەم قوناغەدا كە كوردەكان لە سوریا لەبەردەم مەترسی گەورەدان، پێوێستە چی بكرێت؟
12/10/2024 8:40:00 PM
د نەوزاد ھێتوتی
كوردەكانی سوریا لە بەردەم قوناغێكی زۆر گرنگ و مێژوییدان . لەلایەك ھەرەشە و مەترسی زۆر گەورەیان لە سەرە بەتایبەت لە لایەن گروپەكانی چەكداری كە ناویان لە خۆناوی سوریا ئازاد كە لە توركیاوە نزیكن. لە راستیدا دەبێت ئەم گروپە ناوی لێببینین ھێزەكانی دژە كورد. لەبەر ئەوەی ئەم گروپە چەكدارانە تەنانەت یەك گولەشیان ئاراستەی حكوومەتی ئەسەد نەكردووە، بەڵكوو ھەموو ئەك و ئێشیان دژایەتی كردنی كورد و رێگە گرتنە لەوەی كورد ھیچ شتێكی لە سوریا دەستبكەوێت. بوویە، ئەم گرووپە چەكدارانە لە گەل كەوتنی حەلەب ، لە یەكی دیسمەبەری 2024 ئۆپەراسیونی سەربازییان بەناوی فەجر ئەلحورییە لە دژی كورد دەستیپێكردووە و تا دێت ھیرشەكانیان لە دژی ناوچە كوردیەكان تووندتر دەبێت. بەتایبەت ئەمروو ھێرشێكی گەورە كراوتە سەر كوبانی و ناوچەكانی دوروبەری. وەك زۆرجاران باسمان كردووە ئامانجی ئەم گروپانە دژی لایەنێك یان گروپێكی دیاری كراو نییە ، بەڵكوو دژی ھەبوونی ھەر كیانێكی كوردییە لە رۆژئاوا.
نابێت لە چوارچێوەی دیدگا و سیاسەتی حیزبیدا سەیری ئەو شەرە بكەن لە دژی كورد دەكرێت لە سوریا . چونكە نەمانی دیفاكتوی تروژئاوا كارێگەری زۆر خراب دەبێت لە سەر پرسی كورد بە گشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەراستدا و بە تایبەتش لە باشور. سەركەوتنیش دەرفەتێكی یەكجار مەزن بە رووی كوردا دەكاتەوە بۆ ئەوەی لە نەخشەی سیاسی رۆژھەلاتی ناوەراستدا جێگەیان ھەبێت. بوویە، ئەگەر لە گورانكارییەكانی سوریادا كوردەكان بە دەستبەتالی لێدەربین كارەساتێكی گەورە رووبەرووی كورد دەبیتەوە. بەتایبەت ئێستا مەترسییەكان یەكجار زۆرن. چونكە بە رووخانی ئەسەد و ئەگەری درووست بوونی دەسەلاتیكی ئیسلامی تووندرەو و سەنترال كە راستەوخو لە لایەن توركیا و قەتەرەوە پالپشتی دەكرێت ھەرەشەی راستەقینەیە بۆ سەر پرسی كورد. چونكە ئەو دەۆلەتە نوێییە ھیچ باوەریكی بە پروسەی دیموكراسی، فرەیی و دابەشبوونی دەسەلات نییە.
لێرەدا زۆر گرنگە كوردەكان ئەم ھەنگاوە بھاوێژن:
1- لە رووی سەبازییەوە بە تەواوەتی خۆیان ئامادە بكەن بۆ ھەموو سیناریوەك. نابێت كورد وابیر بكاتەوە كە مادەم ھیچ پاڵپشتییەكی نییە كەواتە دەبێت تەسلیم ببێت. بەڵكوو زۆر گرنگە لە رووی سەربازییەوە ئەوەی لە دەستی دێت خۆی بۆی ئامادە بكات و بەرگیری لە ناوچەكانی بكات. چونكە وەك ئاماژەمان پێكرد قوناغەكە زۆر چارەنوسسازە. كورد ئەگەر بەرگیری بكەن، دلنیام تەنانەت چەند پێلانی گەورە لە دژیان ھەبێت دەكرێت پوچەل بكرێتەوە. لێرەدا ھاوكێشەكە ئەوەیە: ئەگەر توو بەرگیری نەكەیت، دیفاع لە خو نەكەوێت و ناوچەكانی بە ئاسانی رادەستی داگیركەران بكەیت، نابێت چاوەری ئەوە بێت دوونیا بەرگیریێت لێ بكات ، نابێت چاوەری بكەێت خەلك لە توو كورد پەروەرتر بێت. بەلام، كاتێك بەرگیری لە خۆت دەكەیت دوونیا لەسەری بە جواب دێت و ھەلوێستی دەۆلەتان دەگورێت.
2- ھێزە كوردییەكان زۆر گرنگە لە باشور و رۆژئاوا ھەماھەنگی و تەنسیقیان لە گەل یەكتر ھەبێت و یارمەتی یەكتر بدەن ئەگەر بە شاراوەیی و ناراستەوخوش بێت. ھەبوونی دەسەلاتێكی كورد لە رۆژئاوا چەند خرابیش بێت بەلام ھەزران جار باشترە لە ھەبوونی دەسەلاتێكی داگیركەر. چونكە ئەگەر پلانەكەی سەر رۆژئاوا سەربگرێت ھەرەشەی زۆر مەزن كە سەر ھەرێمێش ھەیە.لێرەدا جێگەی نییە باس بكەم.
3- زۆر گرنگە لە گەل ئەمریكییەكان ھەماھەنگی و تەنسیقی زۆرباشیان ھەبێت لە ھەر ھەنگاوێك كە دەھاوێژن. ھەروەھا دەكرێت لە گەل ئیسرائیلییەكان كەنالی كفتگو بكەنەوە. ئەوەی لە ھەموییان گرنگترە ھەنگاوی سیاسی دیپلوماسی و لوبی كردنە لە واشنتون بۆ ئەوەی پالپشتی بۆ پرسی كورد كوبكریتەوە. زۆر گرنگە بە شەو و روژ ئەو كوردانەی لە واشنتون بەرپرسیارەترییان ھەیە كار بكەن و ئاگایان لە پرسی كورد بێت لەگەل لایەنەكان باسی مەترسییەكان بكرێت.
4- دەكرێت لە رووی راگەیاندن و مروڤییەوە یارمەتی روژئاوا بدرێت. ھەروەھا رایەكی گشتی درووست بكرێت لە سەر ئاستی جیھان ناوەندە گرنگەكان بۆ ئەوەی پالپشتی كوردەكان بكرێت.
5- ھەرێمی كوردستان پەیوەندی زۆر باشی لە گەل توركیا ھەیە و گرنگە لەم رووەوە رولی خۆی بگرێت و ھەۆل بدات یان كار بكات بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا دەستپیبكات. چونكە دەستپیكردنی پرۆسەی ئاشتی دەكرێت تارادەیەك كارێگەری ھەبێت لە سەر ھەلویستی توركیا بەرامبەر كوردەكان لە سوریا.