وتەبێژی گۆڕان: ئەمڕۆ لە هەمو کاتێک زیاتر پێویستمان بە حکومڕانییەکی باش هەیە
09:57 - 22/11/2023
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وتەبێژی بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ روانگەى ئێمە بۆ چەمکى ئاسایشى نیشتیمانى ئەوەیە فاکتەرە سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتیەکان لەبەرچاو بگیرێ و وەڵامى خەڵکى خۆمان بدەینەوە، چونکە لە هەرێمى کوردستان لە هەمو کاتێک زیاتر پێویستمان بە حکومڕانییەکی باش هەیە،.
دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆران لە دیدارى مێپس رایگەیاند؛ لەکاتێکدا باسی ئاشتی و ئارامی دەکەین لە ناوچەکە، هەرێمی کوردستانی لە هەمو کات زیاتر پێوستی بەحکومڕانی باش هەیە، پێویستە رێز لە مافى مرۆڤ و ئازادییەکان بگیرێ پێویستە یاسا سەروەربێت و گەندەڵى سنورێکى بۆ دابنرێت رۆژنامەنووسان و چالاکوانان لەسەر کارەکانیان نەخرێنە زیندانەوە، بەرپرسان گوێ لە خواست و داواکارییەکانى خەڵک بگرن.
ئاماژەى بەوەشکرد لە ئایارى ساڵى رابردودا بزوتنەوەى گۆڕان هۆشدارى لە خراپبونى دۆخەکە و مەترسى و ئاڵنگارییەکان داوەتە لایەنە سیاسییەکان و دەستپێشخەریەکیشى هەبو بۆ لایەنەکان، و وتیشى : پێوستە لە ئێستادا سەرجەم لایەنەکان هەنگاو بۆ چارەسەری کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بنێن، لەگەڵ ئەوەشدا روانگەى ئێمە بۆ چەمکى ئاسایشى نیشتیمانى ئەوەیە فاکتەرە سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتیەکان لەبەرچاو بگیرێ و وەڵامى خەڵکى خۆمان بدەینەوە.