73 کوردستان

وادەی دەستپێکردنی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری ڕاگەیەندرا

01:59 - 21/11/2024

زەمەن – هەرێمی کوردستان

سەرژمێری لە قۆناغی دووەمیدایە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو قۆناغی سێیەم دەستپێبکات.


دڵزار حه‌مه‌ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری هه‌ولێر له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی بەوە کرد، پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕژۆی دووه‌می له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وامه‌ و داوایشی له‌ هاووڵاتیان كرد له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رداننه‌كردنیان له‌لایه‌ن بژمێره‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ ٥٦٧‌وه‌ بكه‌ن.

دەشڵێت: له‌ كاتژمێر ١٢ی ئه‌مشه‌و قۆناغی دووه‌م كۆتایی پێدێت و قۆناغی سێیه‌می سه‌رژمێری له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و تا ناوه‌ڕاستی كانوونی یه‌كه‌م واته‌ مانگی ١٢ به‌رده‌وام به‌رده‌وام ده‌بێت.

ناوبراو ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه‌، قۆناغی سێیه‌م پێوستی به‌ مانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزان له‌ماڵه‌كانیان ناكات و باسی له‌وه‌یش كرد به‌ كۆتاهاتنی قۆناغی سێیه‌م ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی پرۆسه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌ون.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن