پلەکانی گەرما ١٠ پلە دادەبەزن
11:06 - 23/11/2024
زەمەن:-
کەشناسی حێراق ئاشکرایکرد، لە سەرەتا و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە، بە تایبەتی رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی داهاتوو، بارستە هەوایەكی سارد و جەمسەری عیراق دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینیکردووە، ، رۆژی دووشەممەی داهاتوو هەوایەكی ساردی جەمسەریی بەخێرایی دەگاتە هەرێمی كوردستان، بەمەش پلەی گەرمی هەشت تا ١٠ پلە بەراورد بە رۆژێك پێشتر نزم دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو پلەی گەرمی لە هەرێمی كوردستان زۆر دادەبەزێت، ئەمەش مانای هاتنی شەپۆلێكی بەهێزی كەشوهەوای ساردی زستانە دەگەیەنێت. بەڵام ناگاتە ئاستی بەفربارین