26 عیراق

بەپەلە.. عێراق لەبارەی هەڕەشەی ئیسرائیلەوە دەنگی لێبەرزبوەوە

11:54 - 23/11/2024

زەمەن _ عێراقی

 

 وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات هەڕەشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكەی رابگرێت و دەڵێت ئیسرائیل دەیەوێت بازنەی ئاڵۆزییەكان بەرفراوان بكات.

 ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر خاکی ولاتەکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، نامەیەكیان ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەبی كردووە لە بارەی هەڕەشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر عیراق.

دەشڵێت، لە نامەكەدا جەختكراوەتەوە عیراق گرنگی بە سەقامگیری ناوچەكە و جیهان دەدات و پابەندە بە پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان و هەڕەشەكانی ئیسرائیلیش بۆ دروستكردنی پشێوییە لە ناوچەكەدا و دەیەوێت رەوشەكە ئاڵۆزتر ببێت.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەوەی عێراقدا ئەوەش هاتووە، عێراق پەنادەباتە بەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆئەوەی بڕیارێكی دروست بدرێت و رێگری لە ئیسرائیل و هەڕەشەكانی بكرێت كە بنەماكانی یاسا نێودەوڵەتییەكان پێشێل دەكات و داواش دەكات نامەكەی گشتاندنی بۆ بكرێت بۆ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن