79 عیراق

کۆمسیۆنی عێراق بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

12:15 - 23/11/2024

زەمەن _ عێراق

وتەبێژی کۆمیسیۆن ڕایگەیاند: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆ دەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی باڵای کۆمسیاران بۆ پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە، بە ئەگەری زۆرەوە کۆبوونەوەکە سبەینێ یەکشەممە ٢٤ی١١ دەبێت.

ئەمە لە کاتێدایە، 18ی ئەم مانگە دەستەی دادوەری لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرجەم تانەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی کردەوە کە ژمارەیان ٤٤ تانە بوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن