40 کوردستان

تورکیا لەبارەی کەرکوکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

01:12 - 23/11/2024

زەمەن - کەرکوک

تورکیا دەڵێت: ئەو کەسانەی لە رۆژانی سەرژمێریدا لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕابوونەوە بۆ کەرکوک، خەڵکی کەرکوک نەبوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، لە نزیکەوە چاودێریی پرۆسەی سەرژمێرییان کردووە و گەڕانەوەی ئەو خێزانانە بۆ کەرکوک نیگەرانیی تورکمان و عەرەبی پارێزگاکەی لێکەوتووەتەوە.

دەشڵێت: ئەم پرسە لە داهاتوودا کاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن لەو شارە دەبێت.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسی لەوە کردووە، هیوادارن بەرپرسانی عێراق، تورکمان نەکەنە قوربانیی پرۆسەی سەرژمێری، تورکمان پردی پەیوەندیی نێوان تورکیا و عێراقن و لە ماوەی رابردوودا رووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەتەوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن