بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
02:54 - 23/11/2024
زەمەن – هەولێر
هاتوچۆ هەولێر دەڵێت:
لە سبەینێوە کامێراکانی چاودێریی خێرایی لە جووتسایدی خەلیفان – سپیلک دادەنرێن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی
هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە، کەوا لە رۆژی یەکشەممە کامێراکانی چاودێریی
خێرایی لە جووت سایدی خێرایی (خەلیفان - سپیلک) دادەنرێت، رێژەی دیارییکردنی خێرایی
بەو شێوەیە دەبێت:
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە،
ئوتۆمبێلی ئاسایی خێرایی رێگە پێدراو 100km دەبێت لە
کاتژمێرێکدا، هەروەها ئوتۆمبێلی بارهەڵگر خێرایی رێگەپێدراو 80km دەبێت لە کاتژمێرێکدا.