دۆخەكە لە لێواری ئاگرگرتنە.. کۆمکاری عەرەبی لەسەر داوای عێراق بە پەلە کۆ دەبێتەوە
03:11 - 23/11/2024
زەمەن – عێراق
دۆخەكە لە لێواری ئاگرگرتنە و کۆمکاری عەرەبیش لەسەر
داوای عێراق بە پەلە کۆ دەبێتەوە لەسەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە.
بڕیارە سبەینێ ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری
كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر داوای عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له بکات، كۆبوونه‌وه‌كەش
تایبه‌ت ده‌بێت به هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر عێراق كه په‌یوه‌ندییان به ئیسرائیل و
گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه هه‌یه.
جێی ئاماژەیە، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای عێراقه بۆ
تاوتوێكردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل له دژی عێراق و هێرشكردنه
سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان.
هاوکات بەپێی زانیارییەکان، واشنتن پلانی ئیسرائیلی بۆ لێدانی
گرووپه چه‌كداره‌كان گه‌یاندووه‌ته محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، به‌ڵام گرووپه چه‌كداره‌كان
ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه چالاكییه‌كانیان له دژی ئیسرائیل ڕابگرن تا ئه‌و كاته‌ی ئیسرائیل
به ئاگربه‌ستی غه‌ززه و لوبنان ڕازی ده‌بێت.
پێشتریش فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە
کرد، ناوچەکە لەژێر ئاگرە و عێراق بەشێکە لە ناوچەکە.
وتیشی: ئێمە نیگەرانین لە دۆخی ناوچەکە، ئێستا هەڕەشەی ئیسرائیل
لەسەر عێراق هەیە، نامەی هه‌ر یه‌ك له ناتانیاهۆ و ئه‌نتۆنیۆ گۆته‌رێس و سکرتێری
گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان.