14 کوردستان

زانیاری نافەرمی؛ چوارشەممە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی سلێمانی- چەمچەماڵ دەکەوێتە کار

03:22 - 23/11/2024

زەمەن – سلێمانی

بەپێی زانیارییەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی سلێمانی- چەمچەماڵ دەکەوێتە کار.

 

لەلایەکی دیکەوە هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە، کەوا لە رۆژی یەکشەممە کامێراکانی چاودێریی خێرایی لە جووت سایدی خێرایی (خەلیفان - سپیلک) دادەنرێت، رێژەی دیارییکردنی خێرایی بەو شێوەیە دەبێت:

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئوتۆمبێلی ئاسایی خێرایی رێگە پێدراو 100km دەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەروەها ئوتۆمبێلی بارهەڵگر خێرایی رێگەپێدراو 80km دەبێت لە کاتژمێرێکدا.


 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن