"ئەمیرێکی کوردی داعش دەستگیرکرا"
03:59 - 23/11/2024
زەمەن - کەرکووک
لە ئۆپراسیۆنێکدا لە عێراق ئەمێرێکی کوردی داعش و حەوت
چەکداری دیکە دەستگیرکران.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند، پلانێکی
"تیرۆریستی مەترسیدار"یا لە کەرکووک پووچەڵ کردووە، هاوکات ئەمیرێکی
کوردی داعش و حەوت چەکداری ڕێکخراوەکەیان دەستگیرکردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی دەزگاکە، ئۆپراسیۆنەکە بە پشتبەستن بە
زانیاری هەواڵگری دروست، ئەنجامدراوە و تێیدا لە پارێزگای کەرکووک پیلانێکی تیرۆریستی
مەترسیدار پووچەڵ کراوەتەوە، کە مەبەست لێی کردنە ئامانجی شوێنە حکومییەکان و کەسایەتییە
ئەمنییەکان بوو.
هاوکات ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی
ئاسایشی هەرێمی کوردستان کراوە، حەوت چەکدار دەستگیر کراون لەنێویاندا کەسێک بە
ناوی ئازاد شاخانی، ئەمیری ویلایەتی
کوردستان بووە لە ڕێکخراوی داعش.