نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى 10 گەیشت
07:20 - 23/11/2024
زەمەن - کوردستانى
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە دواى ئەوەى مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆڕبەندى مێپسى لە زانکۆى ئەمریکى کوردستان لە دهۆک بەجێهێشت لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتى، هێشتا کێشەى مووچە بەردەوامە و چارەسەر نەبووە، زۆرکات بەغدا بەڵێنى چارەسەرى داوە بەڵام جێبەجێى نەکردووە، ئەمجارە هیوادارم جێبەجێى بکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ 23ى تشرینى دووەمە بەڵام هێشتا مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان مووچەى مانگى 10ـیان وەرنەگرتووە، بەگوێرەى ئەو قسانەى مەسرور بارزانیش بێت، دیارنییە کەى بەغدا مووچە دەنێرێت، تەنانەت دیاریش نییە کە دەینێرێت یاخود نا.