لە ئێران گەنجێکى کورد لەسێدارەدرا
09:14 - 23/11/2024
زەمەن - کوردستانى
گەنجێکى کوردى خەڵکى سەرپێڵ لەلایەن کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە لەسێدارەدرا.
بەگوێرەى ئاژانسى کوردپا، گەنجەکە ناوى ئەمیرحوسێن ڕۆستەمی پاتاقی یە و لە بەندیخانەی هەمەدان لەسێدارە دراوە.
ئاژانسەکە راشیگەیاندووە، ئەمیرحوسێن ڕۆستەمی پاتاقی خەڵکى گوندى پاتاقى سەر بە ناوچەى سەرپێڵى کرماشانە، لە بەندیخانەی هەمەدان جێبەجێ سزاى لەسێدارەدانەکەى جێبەجێکراوە.