130 کوردستان

ئەگەر سەرژمێری نەکراویت هێشتا دوو کاتژمێرت لەپێش ماوە

09:48 - 23/11/2024

زەمەن - کوردستانی

سەرپەرشتیاری جێبەجێکاری سەرژمێری لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت،‌ پرۆسەی سەرژمێری سەرکەوتوو بووە لە ھەرێمی کوردستان و دەشڵێ، تا کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو سیستەمەکە کارا دەبێت بۆ تۆمارکردنی ھاووڵاتیان.

مەحموود عوسمان، سەرپەرشتیاری جێبەجێکاری سەرژمێری لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆسەی سەرژمێری درێژکراوەتەوە تا ئەمشەو کاتژمێر ١٢ شەو، ئەوەش لەپێناو تۆمارکردنی ھەموو ھاووڵاتیان، ھاوکات وەزیری پلاندانانی ھەرێم پەیوەندی بە وەزیری پلاندانانی فیدڕاڵ کردووە، چونکە ئێمە ھەندێ شوێنمان ھەیە بژمێرەکان سەردانیان کردووە لەماڵ نەبوونە و ھێلی سووریان لەسەرە دەمانەوێ ھەموو سەوز بکەین، بۆ نموونە لە پڕۆژەیەکی شووقە ٨٠ خێزانی تێدایە و ماڵێک یان چەند ماڵێک خۆیان تۆمارنەکردووە ھێلی سوور لەسەر ھەموو ئەو تەلارە دراوە.


سەرپەرشتیاری جێبەجێکاری سەرژمێری گوتیشی، تا کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو ناو تۆماردەکرێن و دواتر سیستەمەکە دادەخرێت تا دەستپێکردنی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری، چونکە دەمانەوێ ھەموو ئەو باڵەخانە سەوز بکرێن، بەخۆشحالیەوە ٣٠ ھەزار کارمەند لە کاربوونە بۆسەرخستنی سەرژمێری گشتی.

مەحموود عوسمان ئەوەشی راگەیاندووە، پرۆسەی سەرژمێری بەشێوەیەکی سەرکەوتوو لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە، ئێمە زۆر ڕازین لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، بەڵام تا ھەمووی کۆتایی نەیەت داتا و ژمارەکان دیاری ناکرێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن