بەپەلە... بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوت
03:08 - 25/11/2024
زەمەن:-
بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوت و ٨ کەس خنکان کە ٦یان منداڵن و دووانیان ژنن و تا ئێستا ناسنامەیان دیار نییە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، ، پاسەوانی دەریایی یۆنانی رایانگەیاند: بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەر لە باکووری کەناراوەکانی دوورگەی سامۆسی یۆنانی لە رۆژهەڵاتی دەریای ئیجە ژێرئاو کەوتووە، تیمەکان 40 کۆچبەریان رزگار کردووە.
هەروەها پاسەوانی دەریایی یۆنان ئەوەشیان راگەیاندووە، بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی کۆچبەرانی دیکە کە لەنێو بەلەمەکەدا بوون، بەڵام تاوەکو ئێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراون.