286 کوردستان

به‌هۆی ته‌مه‌وه‌ 11 گه‌شتی هه‌ولێر دواخرا

10:04 - 29/11/2024

زه‌مه‌ن – هه‌ولێر

 

 بەهۆی تەمومژ و گۆڕانی کەشوهەوا دوێنێ شەو تا كاتژمێر 10ی ئه‌م سه‌رله‌به‌یانیه‌ گەشتی چەند وڵاتێک بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دواخران، بەڵام ئەم بەیانییە گەشتەکان دەستیان پێ کردووەتەوە.

 سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەشوهەواوە، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە کاتژمێر نۆی بەیانییەوە دەستیان پێ کردووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 29ـی تشرینی دووەمی 2024، لاوەند مەمووندی، سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی، وتیشی: هەریەک لە گەشتەکانی هەولێر – ئیستەنبوڵ، هەولێر – شاریقە، هەولێر – عەممان، هەولێر – دۆحە بەهۆی تەمومژەوە دواخران".

لاوەند مەمووندی ڕاشیگەیاند:  بەهۆی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەشوهەواوە، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە کاتژمێر نۆی بەیانییەوە دەستیان پێ کردووەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن