گاردیەن: پڕۆژە یاسای مردنی دڵخوازانە لە پەرلەمانی بەریتانیا دەنگی لەسەر دەدرێت
10:26 - 29/11/2024
زهمهن - جیهانی
رۆژنامهی گاردیەن
ی بهریتانی له چاپی ئهمڕۆیدا دهڵی؛
کیم لێدبێتەر پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی بەریتانیا
داوای لە هاوکارەکانی کرد پشتگیری لە پڕۆژە یاسای مردنی دڵخوازانە بکەن.
ناوبراو ئەم پڕۆژە
یاسایەی بە دەرفەتێکی مێژوویی زانی بۆ بەهێزکردنی مافی هەڵبژاردن بۆ ئەو نەخۆشانەی
ئازاریان زۆرە.
پڕۆژە یاساکە، کە
ئەمڕۆ دەنگی لەسەر دەدرێت، مشتومڕى دروست کردووە و رەنگە ئەمڕۆ بە تەواوى یەکلابکرێتەوە.
بە گوێرەى رۆژنامەکە،
ئەگەر پەسەند بکرێت، ئەو نەخۆشانەی کە کەمتر لە شەش مانگیان ماوە بۆ ژیان و لەلایەن
دوو پزیشکەوە پەسەندکراون، دەتوانن مردن هەڵبژێرن.