بكوژی خواناس سزاكهی له ههتا ههتاییهوه گۆڕان بۆ سێداره
01:07 - 29/11/2024
زهمهن –
سلێمانی
بە بڕیارێکی
دادگای سلێمانی لە دۆسیەی کوشتنی خواناس وریا لە قەزای چەمچەماڵ. دادگای پێداچوونەوەی
هەرێمی کوردستان سزای بکوژەکەی لە تاهەتاییەوە گۆڕی بۆ سێدارە.
ساڵی رابردوو له
22ی حوزەیرانی 2023، لە ناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، ماتۆڕسوارێک
دەستڕێژی گولهی لە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ بەناوی خواناس وریا کرد و کوشتی.
پێشتر بکوژی خواناس بە مادەی تیرۆر سزا درابوو، بەڵام دادگای پیداچوونەوە
سزاکەی گۆڕی بۆ مادەی 406 بڕگەی 1. بهڵام گۆڕینی مادەکە ناڕەزایی کەسوکاری خواناسی
لێکەوتووەتەوە، ئەوان دەیانویست مادەکە هەر تیرۆر بێت".
بهپێی زانیاری
سهرچاوهیهكی ئاگادار لهماوهی چهند مانگی رابردودا کەسوکاری تاوانباری کوشتنی
خواناس وریا دۆسێیەکەیان تەمیز کردەوە و دواجار دادگای پێداچوونەوە (تەمیز)ـی هەرێمی
کوردستان مادەکەی لە تیرۆرەوە گۆڕی بۆ رووداوی کوشتن و سزاکەشی لە زیندانی تاهەتاییەوە
کردە سێدارە".
سهرچاوه
ئاگادارهكه ئهوهشی خسته روو كه دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە بڕیارەکەیدا
بۆ گۆڕینی مادەی سزاکە کە 26-11-2024 دەریکردووە ئاماژەی بەوەکردووە، "بکوژ بە
رۆژی رووناک و بە بەرچاوی خەڵکەوە لەناو بازاڕی چەمچەماڵ خواناسی بە گوللـە کوشتووە،
دەبێت سزاکەی لە تاهەتاییەوە بگۆڕدرێت بۆ زیاتر" کە لەسێدارەیە.
خواناس وریا، گەنجێکی
شانۆکار بوو لە قەزای چەمچەماڵ، لە دوای کوشتنی، هاوڕێکانی خواناس ئاماژەیان بەوەکرد،
هۆکاری کوشتنەکە "پاڵنەری ئایینیی" بووە و بکوژیان بە کەسێکی "پەڕگیر"
پێناسە کرد.
خواناس بە نزیکەی
10 گوللـەی دەمانچە کوژرابوو، دوای رووداوەکە هاوڕێکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
ئاماژەیان بەوە دەکرد، "بکوژ لەژێر کاریگەریی ئایینیی رەوتێکی ئیسلامی"دا
ئەو کارەی کردووە.
گهنجهكه
كوژراوهكه؛ "خواناس وریا" تەمەنی 25 ساڵ بوو، ژیانی هاوژینی پێکهێنابوو
باوکی کوڕێک بوو.