شەپۆلی سەرما کۆتاییدێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
03:41 - 29/11/2024
زهمهن - ههرێمی كوردستان
کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور،هاوکات
پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە رۆژی رابردو.
سەبارەت بە کەشی
سبەینێ شەممە کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت،
لەگەڵ دروستبونی کەمێک تەم لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی بەیانیاندا.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
سبەینێ پلەکانی گەرما بە نزیکەیی یــەک تــا ســێ پلە بەرزتردەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 14 پلەى
سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى
سیلیزى
دهۆک: 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 16 پلەى
سیلیزى
هەڵەبجە: 13 پلەى
سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران :
6 پلەى سیلیزى
سۆران: 14 پلەى
سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى
سیلیزى