4612 کوردستان

شەڕەكەی زانكۆی سلێمانی بوو بە شەڕی دوو خێزان و برینی یەكێیان سەختە

02:36 - 05/12/2024

زەمەن – هەرێمی كوردستان

 لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو قوتابی لەنێو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە دواتر بوو بەشەڕی نێوان خێزانەکانیان، چەند کەسێك بریندار بوونو برینی یەكێكیان سەختە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05-12-2024، شەڕةكە بەجۆرێك رویدا سەرەتا شەڕەکە لەنێو کافتریای زانکۆ ڕووی داوە، بەڵام دواتر هەردوو قوتابییەکە کەسوکاریان ئاگادار کردووەتەوە و لە دەرەوەی زانکۆ، شەڕەکە گەرمتر بووە و بە دار و بەرد و چەقۆ لە یەکتریان داوە."

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە "زەمەن"ی ڕاگەیاند "لە ئەنجامی شەڕەکە چەند کەسێك بریندار بوون، بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و دۆخی تەندوستی یەکێکیان ناجێگیرە."

وتەبێژی پۆلیسی گشتیی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد "دیار نییە، بریندارەکان ئەو دوو قوتابییەن یان کەسوکاریانن.

شایەت حاڵەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە شەش کەسیان لە دەرەوەی حەرەمی زانکۆ هاتوون و هێرشیان کردۆتە سەر زانکۆ و خوێندکاری زانکۆ.

ئاماژەیان بەوەشکرد، هێزە ئەمنیەکان ناوی خوێندکارەکانیان وەرگرتوە ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵ دەکرێت.

هاوکات، دوو خوێندکارەکە لە قۆناغی چوارن هۆکاری کێشەکەبوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن