کاتى بڵاوکردنەوەى لیستى مووچەى مانگى 10 و دابەشکردنى راگەیەندرا
08:14 - 08/12/2024
زەمەن - کوردستانى
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان بە زەمەنى راگەیاند، سبەینێ لیستى مووچەى مانگى 10 بڵاودەکەنەوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، رۆژى سێشەممە دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى 10 دەکرێت، دواى تەواوبوونیشى بەغدا پارەى مووچەى مانگى 11 دەنێرێت و پێش سەرى ساڵ دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
لەبارەى مووچەى مانگى 12 ئەو سەرچاوەیە گوتى، جارێ دیارنییە کە بەغدا مووچەى مانگى 12ش لەم مانگەدا دەنێرێت، بەڵام هەرکات ناردى دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.