بەپەلە:- مەزڵوم عەبدی: شەڕڤانانمان لەمەنبەج دێینە دەرەوەو ئاگربەستمان راگەیاند
09:12 - 11/12/2024
زەمەن - کوردستانی
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكراتی-قەسەدە، ئاگربەستی لە منبج ڕاگەیاند.
مەزڵوم عەبدی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێكس ڕایگەیاند، بە مەبەستی ئارامیی بۆ ناوچەكە و هاوڵاتییانی مەدەنی بە نێوەندگیریی ئەمریكا ئاگربەستمان لە منبج ڕاگەیاند.
لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێت، "لەکاتیکدا شەڕڤانانمان لە منبج بەردەوامن لە بەرگریکردن بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانەی لە رۆژئاوای فووڕاتەوە دەکرێن، ئێمە بە نێوەندگیریی ئەمریکا گەیشتینە رێککەوتنێک بۆ ئاگربەست لە منبج، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هاووڵاتیان".
دەشڵێت، "شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج، کە لە 27ـی 11وە بەرپەرچی هێرشەکان دەدەنەوە، بەزووترین کات لە ناوچەکە دێنە دەرەوە".
مەزڵووم عەبدی لەبارەی هۆکاری ئەم هەنگاوە ئاماژە بەوە دەکات، "ئامانجی ئێمە ئاگربەستە لە تەواوی سووریا و چوونە نێو پرۆسەی سیاسیە لەپێناو داهاتووی وڵات دا".
ئاماژەی بەوەشدا، دەمانەوێت لە تەواوی سووریادا كۆتایی بە شەڕ بهێندرێت و كێشەكان بە ڕێگای سیاسیی چارەسەر بکرێن