ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و عێراق بۆ پرسی مووچەکۆدەبنەوە
09:25 - 11/12/2024
زەمەن:-
بەجیاهەریەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، پرسی مووچە تاوتووێ دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە جیا کۆدەبنەوە و پرسی مووچە تاوتوێ دەکەن و بڕیار لەسەر سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت کە چارەسەریان کردووە.
کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقئەم تەوارانە لە خۆ دەگرێت:
یەکەم: دوایین پێشهاتەکانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵ و خشتەکانی هاوپێچی یاساکە بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٥.
دووەم: خستنەڕووی پێشنیاری هاوتاکردنی ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی، کە ژمارەیەک ناونیشانی وەزیفی نوێ تۆمارکراون و هەندێکی دیکە هەڵوەشێنراونەتەوە.
سێیەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی پێکهاتەکان لەلایەن وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان.
چوارەم: تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا.
ئەوەشزانراوە کەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و پڕکردنەوەی کورتهێنان تاوتووێ دەکرێت.