207 کوردستان

سێ ژنی کورد بە هێرشی تورکیا گیانیان لە دەستدا

11:12 - 11/12/2024

زەمەن:-

 

 لە مەنبج سێ ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی زنوبیا لە هێرشێکی ئاسمانی تورکتیادا گیانیان لەدەستدا.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەنجوومەنی ژنانی زنوبیا، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە تێیدا گیان لەدەستدانی سێ ئەندامی خۆی لە ئەنجامی بۆردومانی منبج لەلایەن تورکیاوە ڕاگەیاند و تێیدا هاتووە" ئێمە لە کۆڕبەندی ژنانی زنۆبیا بە دڵێکی پڕ لە خەم ماتەمینی شەهیدبوونی هەڤاڵانی ئازیزمان، تێکۆشەرانی ئازا، قەمەرئەسواد، عائیشە عەبدولقادر، و ئیمان دەگرین، لە پێناو بەرگریکردن لە خاکەکەمان و بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر منبج هەڤاڵان نموونەیەکی زیندوویان پێشکەشکردووە.

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، شەهیدبوونی هەڤاڵانمان کۆتایی خەباتیان نییە، بەڵکو سەرەتایەکی نوێیە بۆ نوێکردنەوەی بەڵێن و وەفادارییان بۆ دۆزی دادپەروەرانەی ئێمە، و بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و سەربەخۆی خوێنی پاکیان خاکەکەمان ئاودێری دەکات و دەبێتە سووتەمەنی بۆ بەردەوامیمان خەبات بکەین تا سەرکەوتن بەدەست بهێنین و خاکەکەمان لە پیسی داگیرکەر ڕزگار بکەین.

ئەنجومەنەکە، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر منبج و پاراستنی خەڵکی سڤیل لەو تاوانە جەنگییانەی کە ئەنجامی دەدات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن