نێچیرڤان بارزانی دوای «دەنگۆی» نەخۆشکەوتنی پەیامێکی بڵاوکردەوە
12:29 - 11/12/2024
زەمەن –
هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای
«دەنگۆی» نەخۆشکەوتنی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی دامەزراندنی یەکێتی
ئافرەتانی کوردستان دەکات.
لە پەیامەکەدا دەڵێت: یەکێتیی ئافره‌تانی
کوردستان سەلماندوویه‌تی هاوبەشێکی سەرەکییه لە گەشەپێدانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نیدا.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
لە یادی حەفتا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا،
گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان دەکەم. رۆڵی گرنگی لە
به‌ره‌وپێشبردنی کۆمەڵگه و بەهێزکردنی بەهاکانی یەکسانی و دادپەروەری بەرز دەنرخێنم.
یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان، لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1952، هێمای خەباتی نیشتمانی
و کاری بەردەوام بووە بۆ به‌دیهێنانی مافەکانی ئافره‌تان و به‌هێزکردنی پێگەیان لە
هەموو بوارەکانی ژیاندا.
لە ماوەی خه‌باتی دوور و درێژیدا، یەکێتیی
ئافره‌تانی کوردستان سەلماندوویه‌تی کە هاوبەشێکی سەرەکییه لە گەشەپێدانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
مه‌ده‌نیدا. هەمیشە سەرچاوەی هێز و داهێنان بووه بۆ به‌رگریکردن له مافه‌کان و
مسۆگه‌رکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ ئافره‌تانی کوردستان.
لەم یاده‌دا به رێزه‌وه ره‌نج و قوربانیدانی
ئافره‌تان و رۆڵی یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان بەبیر ده‌هێنینەوە و پشتگیریی تەواومان
بۆ کار و هەوڵەکانی لەپێناو پاراستنی مافەکانی ئافره‌تان و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی
پێشکەوتووتردا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری، دووپات دەکەینەوە.
سڵاو له ته‌واوی ئافره‌تان و دایکان و خوشکانی
کوردستان که دڵسۆزانه خزمه‌تی گه‌ل و وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن. با ئەم یادە هاندەرێک
بێت بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ئافره‌تان و بەدیهێنانی ته‌واوی
ماف و خواستەکانیان.
نێچیرڤان بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان