بەپەلە.. 10 بریندار لە روداوێکی سەختی هاتووچۆ لە گەرمیان
06:29 - 11/12/2024
زەمەن - گەرمیان
لە روداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا کرۆلا خۆی دەکێشێت بە تاوەرێکی کارەبادا لە نزیک گوندی بەردەسوری کۆن و ۷ کەس برینداربون کە ٥ دانەیان منداڵ بون و دوانیان ئافرەتن.
سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان رونیشیکردەوە «برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختە، لەئێستادا گەیەنراونەتە نەحۆشخانە بەمەبەستی چارەسەرکردنی».
لەلایەکی ترەوە هاوکات نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار ئەم وێنانەی بڵاو کردوەتەوە و نوسیوێتی کە ساتی گەیشتن و چارەسەرکردنی (١٠) بریندار لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا .