1670 جیهان

وەزیری دەرەوەی سوریا دیاریكرا.. كۆی ناوی كابینەكە

03:44 - 21/12/2024

زەمەن - رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

حکوومەتی کاتیی سووریا بەردەوامە لەدەستنیشانکردنی وەزیرەکان بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی حکوومەتەکەی، لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ وەزیری دەرەوە دەستنیشان کرا.

 

 ئەمڕۆشەممە، 21 کانوونی یەکەمی 2024، دەسەڵاتی بەرێوەردنی سوریا حکوومەتی کاتیی سووریا، "ئەسعەد حەسەن شەیبانی" بەوەزیری دەرەوەی سووریا دامەزراند.

حکوومەتی كاتی كابینەیەكە کە لەلایەن هێزی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دوو ڕۆژ دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد پێكهێنرا، بۆ بەڕێوەبردنی سووریا.

هەروەها دوای کۆبوونەوەیەک کە لە دیمەشق کرا، ڕۆژی سێشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2024 محەممەد بەشیر بە سەرۆک وەزیران دەستنیشان کرا، کە لەژێر سەرکردایەتی ئەودا حکوومەتێکی کاتیی بۆ ماوەی 3 مانگ پێک دەهێنرێت.


ناو و پێکهاتەی حکوومەتی کاتیی سووریا:-

محەممەد بەشیر- سەرۆک وەزیران
محەممەد عەبدولڕەحمان – وەزیری ناوخۆ
ئەسعەد حەسەن شەیبانی - وەزیری دەرەوە
ڕیاز عەبدولرەئوف -  وەزیری ئابووری
شادی محەممەد ئەلوەیسی – وەزیری داد
ماهیر شەڕع - وەزیری تەندروستی
محەممەد یەعقوب عومەر- وەزیری ڕاگەیاندن
محەممەد تەها ئەحمەد - وەزیری کشتوکاڵ
نەزیر محەممەد ئەلقادری - وەزیری پەروەردە و فێرکردن
فادی قاسم - وەزیری گەشەپێدان
محەممەد عەبدولڕەحمان موسلیم – وەزیری بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییەکان
حیسام حاجی حوسێن – وەزیری ئەوقاف
عەبدولمونعیم عەبدولحافز – وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن