بافڵ تاڵەبانی باوەشی بۆ رەیان كلدنی گرتەوە
04:31 - 21/12/2024
زەمەن:-
بافڵ تاڵەبانی لە بەغداد باوەشی بۆ ڕەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون گرتەوە و دواتر کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ رەیان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون، لە بەغدادلە ماڵی مام جەلال کۆبوونەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لەکۆبوونەوەکەدا مووچەی فەرمانبەران و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان، دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکراوە و دۆخی ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی سووریا تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوون و لەوبارەیەوە هەردوولا جەختیان لە پاراستنی مافەکانی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا کردەوە لەچوارچێوەی وڵاتێکی سەقامگیر و دادپەروەردا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئامژەی بەوەدا، پێویستە هەموولایەنەکان بە یەکدەنگی و گوتارێکی نیشتمانییەوە رووبەڕووی مەترسییەکان ببنەوە و هەوڵ بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی وڵات بدەن تاوەکو خاکەکەمان نەبێتە جێگەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێ هەرێمییەکان.