بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک کۆدەبنەوە
12:08 - 09/01/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەر یەک کۆدەبنەوە و دابەشکردنی پۆستە سیادییەکان و چۆنیێتی بەشداریی هەردوولا لە کابینەی داهاتوو دەخرێنەڕوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، شاندی تەکنیکیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی زەمەن، لە گفتوگۆکانی ئەمڕۆدا، دابەشکردنی پۆستە سیادییەکان و چۆنیێتی بەشداریی هەردوولا لە کابینەی داهاتوو دەخرێنەڕوو.
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێکهاتووە لە هەریەکە لە (پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب، ئومێد سەباح)
هاوکات، شاندی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان پێکهاتووە لە (رێواز فایەق، شاڵاو شێخ سەلاح، ئامانج رەحیم)
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ کارەکانی لیژنەی تەکنیکی تەواو بن و سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شاندی دانوستاندنکاری هەردوولا کۆببنەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو خاڵانەی لیژنەی تەکنیکی ئامادەی دەکەن.