ئاگاداری ئه‌و هه‌ڵانه به كه له پارشێو ئه‌نجامیان ده‌ده‌یت
05:34 - 08/05/2020
زه‌مه‌ن
زۆرێك رۆژوه‌وانان له‌كاتی نانی پاشیو هه‌ندێ هه‌ڵه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له سه‌ر ته‌ندروستیان، بۆیه لێره‌دا ئه‌م هه‌ڵانه ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لییان دووربكه‌وینه‌وه، پاڵپشت به پێگه‌ی "Fearthehellfire" و"Thedeenshow."، كه ئه‌مانه‌ن:
1. زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو:
زۆرێك له ڕۆژوه‌وانان پێداگری له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆری ئاو ده‌كه‌ن به‌یه‌ك كه‌ڕه‌ت له‌كاتی پاشیو، به‌بڕوای ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی تێنویه‌تی، به‌ڵكو پێویسته بڕێكی دیاریكراوی ئاو بخۆیته‌وه له نێوان به‌ربانگ و پاشیو.
زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌یه‌ك جار له پاشیو، ده‌بێته زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی، كه ده‌بێته هۆی تووشبون به كه‌مبوونه‌وه‌ی سۆدیۆم له خوێن، یان ژه‌هراویبوون به ئاو، له‌به‌رئه‌وه‌ی گورچیله‌كان ناتوانن چاره‌سه‌ری پاڵاوتنی زیاتر له نیو لیتر ئاو بكه‌ن له سه‌عاتێك، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاستی سۆدیۆم له خوێن. ژه‌هراویبوون به ئاو یان كه‌مبوونه‌وه‌ی سۆدیۆم له خوێن هۆكاره بۆ: دڵ تێكهه‌ڵاتن، سه‌رئێشه، دامان، ئێش و ئازار و سكچوون.
2. خواردنی خۆراكه سوێره‌كان:
پێویسته خۆمان دووربگرین له‌و خۆراكانه‌ی سوێرن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بنه‌هۆی زیاتر میزكردن و به‌مه‌ش ده‌بنه هۆی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله و به‌ردی گورچیله و خوێیه زیاده‌كان.
3. زۆر خواردنی به‌هاراته‌كان:
پێویست نیه زۆر ئه‌و خۆراكانه بخۆین كه بڕێكی زۆر له به‌هاراته‌كانیان تێدایه، چونكه پێكهاتوون له رێژه‌یه‌كی زۆر له سۆدیۆم، كه ده‌بێته‌هۆی گلدانه‌وه‌ی ئاو له له‌ش.
4. خواردنه‌وه‌ی چایه له پاشیو:
یه‌كێك له هه‌ڵه‌كان كه هه‌ندێ كه‌س ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن خواردنه‌وه‌ی كوپێك چایه دوای نان خواردنی پاشیو، چونكه چایه مادده‌یه‌كی میزپێكه‌ره و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كرداری هه‌رس و هه‌ڵمژینی ئاسن كه له خۆراكه‌كان دا هه‌یه له‌لایه‌ن له‌شه‌وه.
5. گوێنه‌دان به نان خواردنی پاشیو:
پێویسته گرنگی به نانی پاشیو بده‌ین و پشتگوێی نه‌خه‌ین، وه پێویستیشه پێكهاتبێت له خۆراكه گرنگه‌كان و ڕێشاڵه‌كان و پڕۆتینه‌كان، بۆ مانه‌وه‌ی وزه‌ی له‌ش و هه‌ست نه‌كردن به تێنویه‌تی و برسیه‌تی.
6. خواردنی خۆراكه چه‌ورییه‌كان:
هه‌ندێ كه‌س له‌و بڕوایه‌دان خواردنی خۆراكه چه‌ورییه‌كان یارمه‌تی ئه‌ده‌ن بۆ هه‌ستكردن به تێریه‌تی به درێژایی ڕۆژ له ڕه‌مه‌زان، به‌ڵام ئه‌مانه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی، كه ده‌بنه هۆی ترشانی گه‌ده و ڕێگرتن له هه‌رس و تێنویه‌تی توند و بێ هیزی و له‌شگرانبوون دوای به‌ربانگ كردنه‌وه.
7. خواردنی خۆراكه سووره‌وه‌كراوه‌كان:
زۆر خواردنی خۆراكه سوره‌كراوه‌كان له‌كاتی پاشیو ده‌بنه هۆی گران هه‌رسكردنی خۆراك، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێكهاتوون له ڕێژه‌یه‌كی زۆر له زه‌یت و چه‌وری، كه ده‌بنه هۆی ته‌مبه‌ڵی و بێ هێزی.
8. زۆر خواردنی شیرنه‌مه‌نیه‌كان:
خواردنی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له شیرنه‌مه‌نییه‌كان ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر له له‌ش و دابه‌زینی دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ستكردن به نا ئارامی و ته‌مبه‌ڵی، بۆیه پێویسته دووربكه‌وینه‌وه له زۆر خواردنی شیرینی و له‌بری ئه‌وه ماست و میوه و سه‌وزه‌كان زۆرتر بخورێن بۆ دووركه‌وتنه‌وه له تووشبوون به ته‌مبه‌ڵی و نائارامی.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی: م. ئاواره محمدامین كه‌وه‌رتی - ماسته‌ر له ئیپنۆبۆتانی