میدیای یەکێتی، میدیای پارتی بەبڵاوکردنەوەی هەواڵێکی ناڕاست تۆمەتبار دەکات
02:26 - 15/11/2026
زەمەن_هەواڵ
میدیاکانی یەکێتی بڵاویکردەوە، دادگای فیدراڵی عیراق، دەركردنی فەرمانسالاریی بۆ وەستانی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان رەتكردەوە، بەڵام سكاڵاکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی دووەمی خولی شەشەمی پەرلەمان وەك خۆی ماوەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە بەیانی ئەمڕۆ میدیای پارتی ڕایگەیاند: دادگای باڵای فیدڕاڵی سکاڵەکەی یەکێتی و نەوەی نوێی دژی هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی دووەمی خولی شەشەمی پەلەمانی کوردستان ڕاتکردووەتەوە.