784 کوردستان

کورد پێش کۆبونەوەی ئەمریکا-عێراق پاش رێکەوتنی ئەمریکا -عێراق

02:44 - 10/06/2020

شەماڵ عەبدولوەفا

١- پێش ریفراندۆم گەلە کۆمەکیەکی ترسناک لەسەر ھەرێم ھەبوو، لە ژێریشەوە ئاگرەکەیان کڵپە پێ سەند، تا کەوتنە ھەڵەوە.

٢- دوای ریفراندۆم بە ناوی دابەش کردنەوەی ھێزەکان 50% ی کوردستانیان پێ لە دەست داین، ھەر ھەموویان شەریک بوون، بەڵام نەیانتوانی کیانی ھەرێمی کوردستان بفەوتێنن.

٣- زۆر ھەوڵ درا دوو ئیدارەیی دروست بکەن و لەسەرخۆ و بە ھێمنێ کیانی ھەرێم لە بێخەوە ھەڵکەنن، لەمەشدا دراوسێکانی ھەرێم و عێراقیش سەرکەوتو نەبون.

٤-ئەمریکا و ئێران و ھەموو ئەوانەی پێویستیان بەم بار و دۆخەی عێراق ھەیە رێکەوتن لەسەر کازمی، لە دوای چەندەھا سیناریۆی جۆراو جۆری ژێر بە ژێر.

٥- ئێستا دراوسێکانمان لە رێگەی پێگەی خۆیانەوە لە عێراق و لە رێگەی دۆستە دێرێنەکانی کورد کە شیعەو سوننەن!! دەستیان داوەتە بینە قاقای حکومەتی ھەرێم و فیدراڵیەتەکەی، دەیانەوێت لە رێگەی ئەم قەیران و ھەل و مەرجەوە ، شتێک نەمێنێت ناوی حکومەتی ھەرێم بێت، کێ یاریدەدەری ئەم ھاوکێشەیە دەبێت لە کوردستان، دەبێت بە دوایدا بگەرێن.

6- ئایا لە کۆبونەوەی داھاتوی ئەمریکا و عێراق لەسەر چی رێدەکەون، ئایا ئەم کۆبونەوە نزیکە دێژەی رێکەوتنی ئەمریکا -ئێرانە، لەسەر عێراق و لەسەر کوردیش رێدەکەون؟! ئێران لەم ھاوکێشەیە بەدەر ناکرێت و شەریکە بە ھەمان ئاواز ئەوانی تریش کە دژی کوردن، ترسە گەورەکە لێرەوە دەست پێ دەکات، چەند ساڵێکە ژێر بە ژێر سایکس بیکۆی تازە دارێژراوەتەوە خەریکە خەت و خاڵەکەی دەردەکەوێت.

٧- پرسیارە جەوھەرییەکە کورد لە کوێی نەخشە تازەکەی ناوچەکەدایە، لە کاتێکدا ھەموویان لەگەڵ ئەمریکا و عێراق شەریکن لەم پرۆسەیەدا.

٨ -گەر رووی دا کێ خەتا بارە، ئێمە یان ھەموویان؟

٩- ئەی وەکو کورد چی بکەین؟!

١٠- ئێران و ھاوئاوازەکانی گەر کێشەی مەزھەبیشیان ھەبێت، شۆڤێنییەتی نەتەوەییەکەیان وادەکات لەسەر پرسی کورد رێکەون.

١١-لێبرالیزمی نوێ دەڵێ چی، یەک بەرمیل نەوت بەرامبەر بەمافی مرۆڤ و دادی کۆمەڵایەتی و دیموکراتیەت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن