98 تەندروستی

لە ڕەمەزاندا سەدا 30 خۆراک بە فیڕۆ دەدرێت

11:55 - 14/03/2025

زه‌مه‌نی ته‌ندروستی

 ڕیم بەنی عودە، پسپۆڕی خۆراک، لە چاوپێکەوتنێکدا سکای نیوز ئامارێکی سەرسامهێنەری لەبارەی بەفیڕۆدانی خۆراک لە مانگی ڕەمەزاندا ئاشکرا کرد، بە مەزەندە، لە سەدا 30ـی خۆراکە کوڵاوەکان، واتە یەک لەسەر سێی هەموو خواردنە ئامادەکراوەکان، فڕێ دەدرێن، لەکاتێکدا زیاتر لە 800 ملیۆن کەس لە جیهاندا بە برسێتی دەخەون.

بەنی عودە ڕوونی کردەوە، بڕی بەفیڕۆدانی خۆراک لە ئاستی جیهانیدا ساڵانە نزیکەی یەک ملیار و 300 ملیۆن تۆن دەبێت، لە ئەنجامدا زیانەکانی بە زیاتر لە 900 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم خۆراکە بەفیڕۆچووە بەسە بۆ تێرکردنی نزیکەی دوو ملیار کەس.

بەنی عودە دەشڵێت: کێشەکە تەنیا لە بە فیڕۆدانی پارە نییە، بەڵکو کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو و پیسبوونی ژینگەشی لێ دەکەوێتەوە

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ بەرهەمهێنانی خۆراکی بە هەدەر دراو، تریلیۆن لیتر ئاو و بڕێکی زۆر لە وزە بەکاردەهێنێت .

باسی لەوەش کرد، ئەو خۆراکەی لە مانگی ڕەمەزاندا دەمێنێتەوە، بە بەراورد بە مانگەکانی دیکەی ساڵ بەڕێژەی لەسەدا 50 زیاد دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی دەردانی گازی زیانبەخشی ژینگەیی.

بەنی عودە، ئاماژەی بەوەدا کە ڕەمەزان دەرفەتێکە بۆ بیرکردنەوە لە خووانەی دەکرێن، گوتیشی: "گۆڕانکاری لە دەستی ئێمەدایە، هەر هەنگاوێکی بچووکیش جیاوازی دروست دەکات."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن