37 کەلتور

دەمیرتاش لەم مانگەدا رۆمانێکی نوێی بڵاودەکرێتەوە

07:14 - 11/04/2025

كولتووری زه‌مه‌ن

 وەشانی دیپنۆت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاشکرایکردووە، لە 25 ى ئەم مانگە رۆمانێکی نوێی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە بڵاودەکرێتەوە.

لە رۆمانەکەدا دەمیرتاش باس لە باوکی، خاڵی و برازایەکی دەکات.

تەواوی کتێیبەکانی دەمیرتاش لە ژانەری رۆمان یاخود چیرۆکن، بەشێکیان بۆ چەند زمانێکی بیانی وەرگێڕدراون.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە 2016 وە لە گرتوخانەى ئەدرنە زیندانی کراوە، بەدەر لە کتێبەکانی لە بواری ئەدەبدا، سەدان گوتاری سیاسیی نووسیوە و لە رۆژنامەکاندا بڵاوکراونەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن