22كەس بە تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا و تەندروستیش داوادەكات خۆیان ئاژەڵ سەرنەبڕن
11:43 - 23/04/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی تای
خوێنبەربوون بۆ 22 کەس بەرزبووەوە و توشبوویەکی دیکەی نەخۆشییەکەش گیانیلەدەستدا.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت،
"ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون لە تەواوی عێراق بۆ 22 کەس بەرزبووەتەوە".
ئاماژەبەوەشکراوە، "تووشبوویەکی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای
موسەننا بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیلەدەستداوە".
لە چەند رۆژی رابردوودا، دوو تووشبووی دیکەی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای کەرکوک
گیانیان لەدەستدا، کە یەکێکیان کارمەندی تەندروستی بوو.
وەزارەتی تەندروستی حوکمەتی هەرێم، چەند رێنماییەکی بڵاوکردوەتەوە و داوا لە
هاوڵاتییان دەکات بۆ خۆپاراستن لە توشبون بە تای خوێنبەربون خۆیان بەدوربگرن لە سەربڕینی
ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان.
رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی تای
خوێنبەربون:
- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە
لەناوئەو سەربڕینخانانەدا بێت کەڕێگە پێدراون وپزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات .
- لەکاتی سەربڕینی
ئاژەڵدا وە کەوڵکردن یان پارچەپارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جل وبەرگی خۆپارێزی وەک(دەستکێش ،جزمە ،سەدریەی پلاستیك ، ماسکی دەمووچاو ) پێویستە لەبەرکرێن.
- نابێت خانەوادە
یان خەڵک کۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) وە نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی
ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشت.
- بەبێ دەستکێش
مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە وە دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی
خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ.
- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە
سەربڕاوەکان ودانانی کیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت.
- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی
پارچەپارچەکردنی تایبەت بەگۆشت، هەروەها شتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای
بەکارهێنان.
-پاککردنەوەی ئەو شوێنەی
ئاژەڵەکەی لێسەردەبڕێت بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین (بلیچ-
موعجیزە) ڕونکراوە.
- باشتر وايە گۆشت دواى
سەربڕينى ئاژەل بۆماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (4 - 8 )پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت،
بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نیە و سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبون بەنەخۆشی تای خوێن
بەربون.
-ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێروى ترى هەبو باشتر وايە نەيكڕيت يان سەری نەبڕیت
بۆ دوربوون لە نەخۆشى تای خوێنبەربون، ئەم نەخۆشیە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە،
وە بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێروەکانی کەلەسەر ئاژەڵەکان دەژین وەبەهۆی خوێن و گۆشتی
ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە.
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ
مرۆڤ دەگوزارێتەوە، لە رێگەی بەرکەوتنەوە.