31 کوردستان

لە سلێمانی بەمشێوەیە نەوت دابەشدەکرێت

04:06 - 22/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 دابەشکردنی نەوت لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد؛ بۆ هەر خێزانێک 100 لیتر بە 33 هەزار دینارە و لە ناو شاریش سەرەتا مەڵبەندەکانی هەشت، نۆ و 10 وەریدەگرن چونکە پار فریای نەکەوتن.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: لە دوێنێوە پڕۆسەکە لە پێنجوێن دەستیپێکردووە و لە شارباژێڕ و ناوچە کوێستانییەکان بەردەوام دەبێت، دواتر دەگاتە 10 مەڵبەندەکەی ناو شار.
ئەمەش پاش ناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوت دێت لە عیراقەوە، لە کاتێکدا نرخی یەک بەرمیل لە بازاڕدا لە 300 هەزار دینار زیاترە.
گەڕەکەکانی سەنتەری شاری سلێمانی بەم شێوەیە دابەشکراوە بەسەر 10 مەڵبەنددا:
مەڵبەندی یەک یان 261
بریتییە لە گەڕەکەکانی (شەهیدانی ئازادی، ئازادی یەکگرتوو، عەلی کەمال، هەوارەبەرزە، گۆیژەی تازەی 2، تووی مەلیکی 7).
مەڵبەندی دوو یان 262
بریتییە لە گەڕەکەکانی (ئیبراهیم پاشا، ئیبراهیم ئەحمەد، ئازادی 2، مامەیارە، مەڵکەندی، گۆیژەی تازەی 1، تووی مەلیکی 2).
مەڵبەندی سێ یان 263
بریتییە لە گەڕەکەکانی (ئیسکان، مەجیدبەگی 1، مەجیدبەگی 2، هەواری تازە، سلێمانی تازە، تووی مەلیکی 1، تووی مەلیکی 3).
مەڵبەندی چوار یان 264
بریتییە لە گەڕەکەکانی (کارێزەوشک، مامۆستایان، ئاشتی، کەڵەکن).
مەڵبەندی پێنج یان 265
بریتییە لە گەڕەکەکانی (زەرگەتە، زەرگەتەی کۆن، شەهیدانی زەرگەتە، شێخ قادری چوێسە، بەرانان، رازاوە، کوردسات).
مەڵبەندی شەش یان 266
بریتییە لە گەڕەکەکانی (کانێسکان، مەڵکەندی 1، شێخان، گۆیژەی کۆن، شێخ محێدین 1، شۆڕش، کارەبای 1، کارەبای 2).
مەڵبەندی حەوت یان 267
بریتییە لە گەڕەکەکانی (خەبات، حاجی ئاوا، هۆمەرە کوێر، سەیوان، دەرگەزێن، زێڕینۆک، محمد مصطفی).
مەڵبەندی هەشت یان 268
بریتییە لە گەڕەکەکانی (سەرشەقام، چوارباخ، شارەوانی، شێخ فەتاح، شێخ عەباس، وڵوبە، جولەکان، چوارچرا، کەنەسوورە، کانی گۆمە، قەرەتۆغان).
مەڵبەندی نۆ یان 269
بریتییە لە گەڕەکەکانی (بەختیاری، رزگاری، کارگەی جگەرە، ئاسایش، ئابڵاغ، سەربەرزی، پیرشێخ، شێخ محێدین 2).
مەڵبەندی دە یان 270
بریتییە لە گەڕەکەکانی (سەرچنار، شەهیدانی سەرچنار، گردی سەرچنار، قلیاسان، کارگەی شەکر، بەکرەجۆ، تاسڵوجە، راپەڕین، عەواڵ، کۆسەی چەم، کانی کوردە، کانی سپیکە، ئاوبارە، تاڤگە، فەرمانبەران، هەواری شار، مەعسکەر سەلام، قولەرەئیسی).

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن