60 کوردستان

لەبەردەم قەڵای هەولێرەوە "کوردستان شەرەف و ناسنامەمانە"

01:04 - 26/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 لەبەردەم قەڵای هەولێر، خۆپیشاندانێکی جەماوەریی دژیی بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق ئەنجام درا.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، لە بەردەم قەڵای هەولێر، دژی بڕیارەکانی عێراق، دژی هەرێمی کوردستان، خۆپیشاندارێکی جەماوەری سازکراوە.

هاوکات، هاوڵاتیانی بەژداربووی خۆپیشاندانەکە دەیانوت، کوردستان تەنها خاکێک نییە، بەڵکوو شەرەف، کەرامەت و ناسنامەیانە و دژی بڕیارە شۆفێنییەکانی عێراق دەوەستنەوە.

هەروەها بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە روو لە حکومەتی بەغداد دەیانوت، “ئێرە جورف سەخر نییە، ئێرە کوردستانە؛ پێشمەرگە حزبوڵڵا نییە، پێشمەرگە ناسنامە و شەرەفمانە”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن