32 کوردستان

راگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

01:23 - 25/11/2026

زەمەن - هەواڵ

دەقی راگەیەنراو؛
لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له ‌دژی هه‌رێمی كوردستان جێی مه‌ترسی و نیگه‌رانیه‌.

ده‌ستوری عێراق به‌ روونی، شێواز و رێكاره‌كانی په‌یوه‌ندیی و دابه‌شكردنی ماف و ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراقی ده‌ستنیشان كردووه‌. بۆیه‌ پێویسته‌ كێشه‌و گرفته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و یاساو رێزگرتن له‌ گفتوگۆ و رێكه‌وتنه‌كان بێت نه‌ك زمانی زه‌برو هێز كه‌ خزمه‌ت به‌ هیچ لایه‌نێك ناكات و ئارامی و سه‌قامگیری عێراقیش ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

داوا له‌ حكومه‌تی فیدرالی ده‌كه‌ین به‌رده‌وام بن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی ده‌ستوریی بۆ‌ كێشه‌و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر هه‌وڵ و رێكارێكی دیكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌ستوری و یاساییدا دادپه‌روه‌ریی به‌دی ناهێنێت و زه‌ره‌ر و زیانیش به‌ گشت عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.

دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن