رۆژی جیهانی پشیله
پشیله‌كانی وان كه به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیی جیاكه‌ره‌وه‌ی فیزیكی و كاراكتهرێتی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناوبانگیان په‌یدا كردووه، له ١٧ی شوبات رۆژی جیهانیی پشیله خه‌ڵكانێكی زۆر رووی تێ كردن.
له رۆژی جیهانیی پشیله كه به‌مه‌به‌ستی سه‌رنج خستنه سه‌ر كێشه‌ی پشیله‌كان و گرنگیدان پێیان ئه‌م رۆژه ده‌ستنیشان كراوه، خه‌ڵكانێكی زۆر روویان له بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه و چاودێریكردنی پشیله‌كانی وان كه سه‌ر به زانكۆی یوزونجو یڵ/وانه كرد.
پشیله‌كانی وان به شیرینی، فه‌رووی سپی شێوه ئاوریشمی، ڕۆیشتنی شێرانه، كلكی درێژ و زل، ڕه‌نگی جیاوازی چاوه‌كانیان و حه‌زكردنیان به ناو ئاو سه‌رنجی هه‌موو كه‌سێك بۆ خۆیان راده‌كێشن.
سه‌ردانیكه‌ران به‌مه‌به‌ستی بینینی پشیله‌كانی وان روویان له "ڤێلای پشیله‌كان" كرد كه له‌نێو كه‌مپی زانكۆی یوزونجو یڵ/واندایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه و چاودێریكردنی پشیله‌كانی وان، پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌بدوڵڵا كایا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند كه به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی پشیله‌وه خه‌ڵكانێكی زۆر روویان له بنكه‌كه كردووه و گوتی: "تا دێت سه‌ردانیكه‌رانی ناوخۆ و بیانی سه‌رنجیان زیاتر بۆ سه‌ر پشیله‌كانی وان ده‌چێت. به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی پشیله‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابییان و گه‌شتیارانی ناوخۆ و بیانی روویان له بنكه‌كه‌مان كرد".
كایا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رۆژی جیهانیی پشیله به‌مه‌به‌ستی گرنگیدان به پشیله‌كان دیاری كراوه و گوتی: "پشیله دۆستی گیانی مرۆڤه. له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا به‌رده‌وامی به ژیان ده‌ده‌ن. هێشتا پشیله ماون كه له كۆڵان ده‌مێننه‌وه، توندوتیژییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و بێلانه‌ن".
عه‌بدوڵڵا كایا بیری خسته‌وه كه له"پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی پشیله دڵخۆشه‌كان" كه له ٢٠١٩ له ئیستانبوڵ ئه‌نجام درا پشیله‌ی وان توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت، گوتی: "پشیله‌ی وان شایسته‌ی ئه‌و پله‌یه‌یه. به نزیكه‌یی ته‌واوی خه‌ڵاته‌كانی پێشبڕكێكهمان به‌ده‌ست هێنا. پشیله‌ی وان خراوه‌ته لیستی جیهانییه‌وه به‌هۆی جوانی، سه‌لاری و گونجاوییه‌وه".
نه‌زیفه شه‌نگول كه له بورساوه هاتووه به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه زۆر له‌مێژه ده‌یهه‌وێت بێت و پشیله‌ی وان ببینێت، گوتی: "پشیله‌كان زۆر شیرینن. كه منداڵ بووم به دزی دایكم دوو پشیله‌ی وانم كڕیبوو. به سرنج خۆراكم پێ ده‌دان و گه‌وره‌م كردن. بۆیه پشیله‌ی وان له‌لای من زۆر تایبه‌ته. با له رۆژی جیهانیی پشیله‌دا داكۆكی له پشیله‌كان بكه‌ین. ئه‌وان پێویستیان به خۆراك و ئاوه. با ئاو له پێش ده‌رگای ماڵه‌كانمان دابنێن. با پاشماوه‌ی خۆراك نه‌كه‌ینه ناو سه‌له‌ی زبڵ و بۆ ئه‌وانی دابنێین".
جیهان یوسهكل'یش كه له ئه‌نقه‌ره‌وه هاتووه، گوتی: "سه‌ردانه‌كه‌م هاوكات بوو له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانیی پشیله. پێویسته ته‌واوی ئاژه‌ڵه‌كانمان خۆش بووێت و له وه‌رزی زستاندا خۆراكیان بۆ دابین بكه‌ین".