مەلا یاسین: زەوییەكەی ئامادەیی بەكرەجۆ 182 دۆنمە دراوە بە كۆمپانیای بەڕێز
زەمەن
مەلا یاسین، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنانی کوردستان و بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەڕێز، رایگەیاند: بهگوێرهی ماستهرپلانی شاری سلێمانی، زهوییەكەی ئامادەیی بەكرەجۆ كهوتووهته شوێنی نیشتهجێبوونهوه، له كۆی رووبهری 182 دۆنم و بۆ دروستكردنی سێ ههزار یهكهی نیشتهجێبوون، بۆ كۆمپانیای بهڕێز تهرخانكراوه.
مەلا یاسین، بە میدیای نزیك لە سەرۆكی حكومەتی راگەیاندووە، ئەو زەوییەی کە پێشتر بۆ قوتابخانەیەکی ناوەندی لە سێکتەری پەروەردە تەرخانکرابوو، کەوتووەتە نێو پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون، بەڵام پەروەردەی سلێمانی لە بەرانبەردا قەرەبوو دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیاری كۆتایی لهسهر ئهو زهوییه دراوه و كه پڕۆژهی نیشتهجێبوونی لهسهر دروست دهكرێت و ئهو زهوییه بۆ پهروهردهی سلێمانی (تهرخانكراوه، تهملیك نییه)، بۆیه قهرهبوو دهكرێنهوه.
مەلا یاسین، دەڵێت "ئێمە یاسا جێبەجێدەکەین، ئێستا کابینەی نۆی حکومەت زۆر کار بۆ ئەوە دەکات کە یاسا جێبەجێبکات، دەستخۆشیم هەیە بۆ جەنابی کاک مەسرور و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، سەرەڕای قەیران پڕۆژەی جوان لە دایکبووە".
ئەوەش لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ماوەیەكە نووسراویان بۆ كراوە كە وەبەرهێنەرێك دەیەوێت 182 دۆنم زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ بكاتە شوێنی نیشتەجێبوون، بەڵام ئەوان رەتیانكردووەتەوە. وتی "دڵنیام پشتوپەنای هەیە".
بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕونیكردەوە، زەوییەكە وەك خۆی ماوە و دەیكەنە كۆمەڵگەیەكی پیشەیی تا خزمەتی خوێندكاران بكات، هەروەها دیزاینی پرۆژەكەش تەواو بووە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە تا ئێستا نەتوانراوە بكرێتە بینا.