ئەنجامی یهكهم گفتوگۆی ستراتیژی؛ ئەمریکا و عێراق
12:37 - 12/06/2020
"زهمهن"
ههردوو دهوڵهتی عێراق و ئهمریكا له راگهیهنراوێكی هاوبهشدا،
ئهنجامی قۆناغی یهكهمی بهرێوهچونی دایهلۆگی ستراتیژی نێوانیان بڵاوكردهوه
كۆبونهوهكهی نێوانیان دوێنێ پێنحشەممە، بهشێوازی ڤیدیۆ
کۆنفرانس بەڕێوەچو، تیایدا جەخت لەسەر هاوبەشی نێوان هەردولا لە روی سیاسی و ئەمنی
و ئابوری و رۆشنبیرییەوە کراوەتهوه.
راگهیهنراوه هاوبهشهكه دهڵێ؛ پشت بەستن بە رێککەوتنی
ستراتیژی ساڵی (2008) بۆ پەیوەندی راستگۆیانە و هەماهەنگی نێوان واشنتۆن و بەغدا،
گفتوگۆکانی دیالۆگی ستراتیژی دەستیانپێکردوە، لەلایەن عێراقییەوە عەبدولکەریم هاشم
بریکاری پێشکەوتوی وەزارەتی دەرەوە و لەلایەن ئەمەریکاوە دەیڤد هێڵ بریکاری
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری پەیوەندی سیاسییەوە سەرۆکایەتی دانیشتنەکان
کراون، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەکانی، ئەمنی، روبەڕوبونەوەی تیرۆر، ئابوری، وزە،
سیاسی و پەیوەندی رۆشنبیری.
لهلایهكی ترهوه
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، له بهیانی رۆژنامهوانی خۆید، راگەیێنراوێکی لەبارەی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان
ئەمریکا و عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند بە شاندی عێراقیان راگەیاندووە، بە نیازنین
بنکەی سەربازی هەمیشەییان لە عێراقدا هەبێت و هێزەکانیان لە عێراق کەمدەکەنەوە.
بهیانه
رۆژنامهوانیهكهی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات كه هەردوو
وڵات رێککەوتن، هەنگاوی پێویست بنێن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان و هەروەها
پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات.
هاوکات پشتیوانی
خۆیان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتەکەی کازمی دووپاتکردووەتەوە، بڕیاریشە لە مانگی تەممووزی
ئەمساڵ جارێکی دیکە کۆببنەوە.
لە ساڵی 2008ـەوە
رێککەوتنێکی ئەمنیی ستراتیژی لەنێوان ئەمریکا و عێراق هەیە کە بە (رێککەوتنی سۆفا)
ناسراوە، لە رێگەی ئەو رێککەوتنەوە جێگیربوونی هێزە سەربازییە ئەمریکییەکان لەسەر
خاکی عێراق رێکخراوە.
لەسەر پرسی
ئابووری، هەردوو وڵات باسیان لەو ئاستەنگە ئابوورییانە کردووە کە رووبەڕووی عێراق
بوونەتەوە، بەتایبەتیش لەم قۆناخە کە نرخی نەوت دابەزیوە و پەتای کۆڤید 19 بڵاوبووەتەوە،
باس لەوەکراوە، کە پێویستە عێراق چاکسازیی ئابووری بکات و ئەمریکاش لەم رووەوە
هاوکاری حکومەتی عێراق دەکات لەرێگەی پێدانی راوێژ، هەروەها هەبوونی هاوئاهەنگی بۆ
ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنان هەم لە کەرتی وزە و هەمیش لە کەرتەکانی دیکە، کە هەلومەرجێکی
باش بۆ ئابووری و بازرگانیی عێراق برەخسێنن.
لەرووی سیاسییەوە،
شاندەکەی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ عێراق دووپاتکردووەتەوە، نەک بەتەنیا لە رێگەی پەیوەندی
دوو لایەنە لەسەر ئاستی سیاسی و ئەمنی، بەڵکو لە رێگەی پشتیوانی لە حکومەتی نوێی عێراق
لە بوارەکانی دیکەش. هەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا کۆکبوونە لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەکانی
حکومەت و بەرنامەکانی چاکسازی لە عێراق بە جۆرێک لە ئاست خواستی گەلی عێراقدا بێت،
لە نێویاندا، زیادکردنی هەوڵە مرۆییەکان، گەڕاندنەوەی سەقامگیری، بنیادنانەوەی وڵات
و رێکخستنی هەڵبژاردنێکی ئازاد و داپەروەرانە.
شاندەکەی ئەمریکا
پشتیوانی خۆی بۆ سەروەری یاسا، مافەکانی مرۆڤ و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان
لە عێراق دەربڕیوە، بەتایبەتیش ئەو پێکهاتانەی لەلایەن داعشەوە جینۆسایدکراون.
رۆژی 5ی کانوونی
دووەمی 2020 پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکانی
دا، ئەمەش وایکردووە کە پێویست بکات واشنتن و بەغدا بە پەیوەندییەکانیاندا بچنەوە
و ئەم گفتوگۆ ستراتیژییە دەستپێبکەن.
سەبارەت بە کشانەوەی
هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لە راگەیێنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە: "لەگەڵ
کەمبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش، لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا ئەمریکا بەردەوامدەبێت
لە کەمکردنەوەی هێزەکانیان لە عێراق"، هەروەها لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی
عێراق بەردەوامدەبن لەبارەی چۆنیەتی مانەوەی هێزەکانی دیکەیان.
لە کۆبوونەوەکەدا
هەردوو شاند بە بایەخەوە باسیان لە پەیوەندیی ستراتیژی نێوانیان کردووە و بڕیاریانداوە
هەنگاوی گونجاو بنێن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی و بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بۆ بەدەستهێنانی
ئاسایش، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکە.
لە راگهیهنراوه هاوبهشهكهدا هاوبەشەکەدا ههروهها هاتوە؛ لە
بواری ئابوری و وزەدا هەردو وڵات درک بە تهحهدییه ئابورییەکان دەکەن کە بەهۆی
بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە روبەڕوی عێراق بوەتەوە، بۆ ئەوەش
عێراق پێویستی بە ئەنجامدانی چاکسازیی جەوهەری هەیە، ئەمەریکا بۆ ئەو مەبەستە
ژمارەیەک راوێژکاری ئابوری بۆ عێراق تەرخان دەکات لەپێناو هاوکاریی ئەو وڵاتە بۆ
ئەنجامدانی چاکسازیی و پاڵپشتی دامەزراوە داراییەکان و داڕشتنی پلانی نوێ بۆ دەرکردنی
ژمارەیەک یاسای چاکسازیی ئابوری.
هەردو وڵات گفتوگۆیان لەسەر پڕۆژەکانی وەبەرهێنان کردوە، کە
کۆمپانیا ئەمەریکییەکان ئەنجامی دەدەن لە کەرتی وزە و بوارەکانی دیکە.
لە روی سیاسییەوە، ئەمەریکا هاوشانی عێراق دەوەستێت بۆ پاڵپشتی
حکومەتی نوێ بۆ جێبەجێکردنی کارنامەکەی بەجۆرێک لە ئاست خواستەکانی گەلی عێراقدا
بێت، لە روی گەڕاندنەوەی سەقامگیریی، دوبارە بونیاتنانەوە، رێکخستنی هەڵبژاردنی
ئازاد و دادپەروەر و پاک و بێگەردەوە، ئەمەریکا جەختی کردەوە لەگەڵ هاوبەشە
نێودەوڵەتییەکانی کاردەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و پاڵپشتی سەروەری یاسای و
مافی مرۆڤ و گەڕاندنەوە ئاوارەکان و کارئاسانی بۆ گەڕانەوە و دوبارە
تێکەڵبونەوەیان بە کۆمەڵگە، بە تایبەتی کەمینەکان کە لەسەر دەستی داعش روبەڕوی
کۆڵکوژیی بونەتەوە.
لەسەر پرسی ئاسایشیش، هەردو وڵات هەماهەنگی دەکەن بۆ
روبەڕوبونەوەی داعش، هاوشانی ئەوەش ئەمەریکا لە ماوەی چەند مانگی داهاتودا ژمارەی
هێزەکانی لە عێراق کەمدەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە ئارەزوی نییە بنکەی سەربازیی
هەمیشەیی لەو وڵاتە دابمەزرێنێت، لەبەرامبەردا عێراقیش پابەندە بە پاراستنی
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.