بەپەلە.. زەیدی ژمارەیەک بەرپرسی گەندەڵی دورخستەوە
01:17 - 15/11/2026
زەمەن_هەواڵ
عەلی زەیدی، کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای ئەمنی لە کارگێڕی بابل، لە پۆستەکانیان دورخستەوە و ڕەوانەی دادگای کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی لێکۆڵینەوە لە پاڵاوگە نائاساییەکانی جورف نەسر، نۆ بەرپرسی باڵای ئەمنی و کارگێڕیی بابلی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.
هاوکات، سەرۆکوەزیران، فەرمانیکرد سەرجەم تێوەگلاوانی بەقاچاخبردنی نەوت ڕەوانەی دادگا بکرێن.