جۆ بایدن كێیه؟
09:34 - 07/11/2020
"زەمەن"
جۆ بایدن مێژویەکی درێژی لە سیاسەتدا هەیە، کە
نزیکەی نیو سەدەیه قاڵبووی ناو ئهو بوارهیه. لە تەمەنی 29 ساڵیدا وەک سیناتۆرێک چووە
ناو سیاسەتەوە و باراك ئۆباما لە هەڵبژاردنی ساڵی 2008 دا وەک جێگری خۆی هەڵیبژارد،
ئهمڕۆش بووه سهرۆكی ئهمریكا.
لە کاتێکدا ترامپ شانازی بە هاتنی بۆ سەرۆکایەتی
دەکات بەبێ ئەزموونی سیاسی پێشوەخت، کە وەک خۆی وتی، ئەو لە خەڵک نزیک دەکاتەوە،
بایدن شانازی ئهوهی ههیه كه سیاسەتمەدارێکی شارەزایهو ئهزمونی زیاتر لە سێ
دەیەی هەیە.
بایدن ساڵی 1942 لە شاری سکرانتۆن لە پەنسلڤانیا لە دایکبووە، بەڵام لەگەڵ خێزانەکەیدا
بەرەو دیلاوەر رۆیشتووە کاتێک تەمەنی تەنیا 10 ساڵ بووە.
زانکۆی دیلاوەری تەواو کردووە و بڕوانامەی لە
زانستی سیاسی هەیە، هەروەها بڕوانامەی یاسایشی لە زانکۆی سیرەکیوس تەواو کردووە، پێش
ئەوەی رووله سیاسەت بكات، وهك داواكارێكی گشتی كاریكردووه.
بایدن ساڵی 1972 چووهته ناو سیاسەتەوە کاتێک
له تەمەنی 29 ساڵیدا بووه سیناتۆر، بهوهش بووه شەشەم سیناتۆری گەنج لەمێژووی
ئهمریكادا.
بایدن شەش جار بەدوای یەک لە ئەنجومەنی پیران هەڵبژێردرایەوە
تا دواتر وازی لەم پۆستەی هێنا تا ببێتە جێگری سەرۆک ئۆباما؛ دواتر لەساڵی ٢٠١٢شدا
دووبارە هەڵبژاردنەکەیان بردەوە.
وەک جێگری سەرۆک، بایدن بەرپرس بوو لە بودجەی
چاکسازی و گەڕاندنەوەی ئابووری بۆ سەر دۆخی جاران دوای داڕمانی ئابووری لە ئەمەریکا.
ڕێکەوتنی بایدن لەگەڵ ئەندامانی حیزبی کۆماری لە ئەنجومەن وایکرد چەندین پڕۆژەیاسای
جۆراوجۆر پەسەند بکرێت. لەساڵی ٢٠٠٧ــدا، ئۆباما مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی بەخشیە
بایدن.
لە نیسانی ٢٠١٩ـدا، بایدن ڕایگەیاند کە خۆی
کاندید دەکات بۆ ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لە
حوزەیرانی ٢٠٢٠ـدا توانی کورسی پێویست بەدەستبهێنێت تاکو نوێنەرایەتی حیزبی دیموکرات
بکات، لە ١١ی ئابدا، ڕایگەیاند کە ئەندامی ئەنجومەن کامڵا هاریسی کالیفۆرنیا دەبێتە
جێگری.
پەیوەندی نزیکی لەگەڵ ئۆباما لە ساڵی 2008 و تا
ئێستا بهردهوامه، له كهمپینی بانگهشهی ههڵبژاردنی بایدندا ئۆباما بهشداریكرد،
ئهوهش وایكرد بایدن لە نێو کەمینەکان و بە تایبەت ڕەشپێستەکان جەماوەر پەیدا
بکات .
بایدن بەنزیکبوونەوەی نهیارانی پارتهكهی له
نێو ریزی كۆمارییهكان ناسراوه، کە لەگرنگترینیان پەیوەندیی نزیکی لەگەڵ سیناتۆری
کۆماریی کۆچکردوو جۆن مەکین ڕکابەری سەرۆکایەتی ئۆباما ساڵی 2008 ههبوو.
پێنسلڤانیا، کە ویلایهتی بایدنە، لە پێشبڕکێی
ساڵی 2016 دا بۆ ترەمپ یەکلاکەرەوە بوو، بهڵام ههڵبژاردنی ئهمجاره بۆ بایدن
بووه دهروازهیهك بۆ ئهوهی بگاته كۆشكی سپی و رۆژی شهممه 20 دهنگهكهی ویلایهتهكهی
بردهوه.
بایدن دژی شەڕی کەنداو بووە، بەڵام پشتگیری لە
زیادکردنی ژمارەی سەربازانی ناتۆ کرد لەکاتی شەڕی یوگوسلاڤ لە ١٩٩٠ەکاندا. هەروەها
پشتگیری لە بڕیاری داگیرکردنی عێڕاق کرد لەساڵی ٢٠٠٢، بەڵام دژی زیادکردنی ژمارەی
سەربازانیان وەستایەوە لەساڵی ٢٠٠٧.
هەروەها بەڕێوبەری کۆمیتەی دادوەری ئەنجومەن
کرد لەساڵی ١٩٨٧ تاکو ١٩٩٥، و بەرپرس بووە لە سیاسەتەکانی ماددە هۆشبەرەکان، کەمکردنەوەی
تاوان، ئازادیە مەدەنییەکان: بایدن سەرکردایەتی کۆمەڵێک هەوڵی کرد بۆ پەسەندکردنی
پڕۆژەیاسای تایبەت بە کۆنترۆڵکردنی تاوان و توندوتیژی دژی ئافرەتان و بەشداربووە لە
دامەزراندنی شەش دادوەر لە دادگای باڵای ئەمریکادا. هەروەها لەساڵانی ١٩٨٨ و ٢٠٠٨
خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
له ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی ئهمریكادا له
2020، دوای بردنهوهی له دۆناڵد ترهمپ، رۆژی شهممه وهك 46ههمینی سهرۆك له
مێژووی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا ههڵبژێردرا.