25 جیهان

سوپای پاسداران: سیستەمی ڕاداری ئەمریکامان لە بەحرێن بە شەش دڕۆن کردە ئامانج"

10:59 - 15/11/2026


سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، سیستەمی ڕاداری ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی الرفاع لە بەحرێن'مان بە شەش دڕۆن کردە ئامانج.

لە ڕاگەیاندراوێکدا، سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە کە لە قۆناغی دووهەمی تۆڵەسەندنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەیان، بنکەی ئاسمانی الرفاع لە بەحرێن لە لایەن هێزەکانی سەر بە یەکەی بۆشایی ئاسمانی سوپای پاسداران بە شەش دڕۆن کراوەتە ئامانج.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەشەی ئەوەشکراوە کە ئامانجەکان بە وردی پێکراون و دەنگی تەقینەوەکان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتەش بیستراوە.

دەمێک بەر لە ئێستا وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن بە نشانەی بوونی مەترسی، داوای لە خەڵکی وڵاتەکی کردبوو کە لە شوێنی پارێزراو پەنا بگرن. وەزارەتەکە هیچ زانیارییەکی لەبارەی وردەکاری ئەو مەترسییە نەخستبوویە ڕوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن