ڤیدیۆ؛ یەكەم پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان بایدن و كامالا
11:34 - 07/11/2020
"زەمەن"
كامالا هاریس، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆ بایدن ئەنجامدا و تێیدا بە پێكەنین و خۆشحاڵیەكی زۆرەوە قسە دەكات.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، کامالا بە بایدن دەڵێت، "ئەو کارەمان کرد جۆ، تۆ دەبیتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا."
بۆ چوار ساڵی داهاتوو كامالا هاریس دەبێتە جێگری جۆ بایدن، كە ئەمڕۆ وەك 46هەمین سەرۆكی ئەمریكا هەڵبژێردرا.
كامالا ساڵی 1964 لە كالیفۆرنیا لە دایكبووە، سیاسی و پارێزەرە و ساڵی 2017 بووە ئەندامی ئەنجومەنی پیران.
11ی 8ی 2020، جۆ بایدن وەك جێگری خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا دیاریكرد.
كامالا دەبێتە یەكەم ژنی رەش پێست كە پۆستی جێگری سەرۆكی ئەمریكا وەربگرێت.
ڤیدیۆکە ببینە