18 کوردستان

مەسرور بارزانی: ئێمە نازانین ئەو بڕیارانە تاچەند هی حکومەتی عێراقن

04:46 - 24/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 ئەمڕۆ سێشەممە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، زنجیرەیەک بڕیاری کارگێڕی، ئەمنی و تەکنیکی سەبارەت بە کێڵگە نەوتییەکان و دەروازە سنوورییەکانی کوردستان دەرکرد و نووسینگەکەشی لە بڕیارەکاندا داوای کێڵگە نەوتییەکان و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرد. دوای ئەم بابەتە لە پەراوێزی لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەولێر، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی فەرمیی هەرێمی کوردستانی لەبارەی بڕیارە نوێیەکانی بەغدا، شێوازی گفتوگۆ لەسەر بنەمای دەستوور، پێویستیی یەکڕیزی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

 مەسرور بارزانی بەمیدیاکانی ڕاگەیاند: هەر شتێک لەگەڵ دەستووری عێراق نەگونجێت قبووڵی ناکەین.
لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا، مەسرور بارزانی بەم شێوەیە باسی لە چەند پرسێکی دیکەی گرینگ کرد:
٠ سەبارەت بە بڕیارە نوێیەکانی بەغدا
: "ئێمە نازانین تا چەند ئەم بڕیارانە هی حکومەتی عێراقن، بەڵام هەر شتێک لەگەڵ دەستوور نەگونجێت قبووڵکراو نییە؛ ئێمە لە هەرێمی کوردستان لە دەوڵەتێکی فیدراڵیدا دەژین، ئەرک و مافمان هەیە، ئێمە ئامادەین ئەرکەکانمان جێبەجێ بکەین، بەڵام داوای هەموو مافەکانی خۆشمان دەکەین، لەبەر ئەوە هەر شتێک لەگەڵ بنەماکانی دەستوور نەگونجێت قبووڵکراو نییە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن