بەپەلە.. سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت
02:13 - 23/11/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: سبەی سێشەممە، (٢٤ی تشرینی دووەم) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و لەماوەی ۆێنج ڕۆژدا تەواو دەکرێت.
دەقی بلاوکراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم؛
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٤ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ ) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و لەماوەی پێنج ڕۆژدا سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن .
هاوکات لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
تێبینی؛ بەهۆی دابەزینی داهاتی ناوخۆو کەمی پارەی کاش لە بانکەکان دابەشکردنی مووچەی ئەو چین و توێژانە ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٣ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ See less