303 وەرزش

میسی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌رشه‌لۆنه‌؟ باوكی چی به‌ رۆژنامه‌نوسان وت؟

06:22 - 05/06/2023

"زەمەن"


باوكی لیۆ میسی له‌گه‌ڵ خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ كۆبوه‌وه‌ و له‌ دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش وتی "هێشتا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هیچ شتێك نییە".


دوو گرتەی ڤیدیۆیی، کە كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكرانه‌وه‌، كه‌ دیمه‌نی چوون و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی باوکی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی كه‌ هه‌مانكات بریکارەکەیه‌تی بۆ ماڵی خۆرخی لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە نیشانده‌ده‌ن.

پێدەچێت کۆبوونەوەکە لە ماڵی لاپۆرتا ئامانجی گفتوگۆکردن بێت لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بۆ یانه‌  کەتەلۆنیه‌كه‌، دوای ئەوەی پێشتر بڕیاریدابوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەجێبهێڵێت .

لە گرتەیەکی دیکەدا باوکی مێسی دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی بەرشەلۆنە، ڕایگەیاند، "لیۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە و منیش حەز دەکەم بگەڕێتەوە. ئێمە دڵنیاین کە لیۆ دەتوانێت بگەڕێتەوە، بەڵام هێشتا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هیچ شتێك نییە".
وتیشی "بەدڵنیاییەوە دووبارە گەڕانەوەی مێسی بۆ بلۆگرانا بژاردەیەکی زۆر باش دەبێت و ئەگەرێکی کراوەیە".


مێسی بۆ ماوەی دوو دەیە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە هەبوو، لەو ماوەیەشدا پێگەی خۆی لەنێو گەورەکانی تۆپی پێدا بەهێزتر کرد.

وادیارە ڕۆیشتنی مێسی لە یانەکە بە ئازار بوو بۆ تیپەکە و ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە، دوای ئەوەی مێسی بەهۆی خراپی بەڕێوەبردنی داراییەوە ناچار بوو بڕوات، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بچووکدا ماڵئاوایی لە یانەکە کرد و فرمێسکی ڕشت.

بۆ هاندەرانی تۆپی پێ، گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە دەبێتە دەرفەتێک بۆ مێسی کە بە شێوازێکی جوان یارییەکانی لەو یانەیەدا تەواو بکات کە لە دڵی خۆیەوە نزیکترینە.

بەڵام سەرەڕای گرنگیدانی ڕوون لەلایەن یانەکەوە و چاڤی هێرناندێزی هاوڕێی پێشووی کە ڕاهێنەری ئێستای بەرشەلۆنەیە، پێدەچێت گەڕانەوەی یارییەکە قورس بێت، هێشتا به‌رشه‌لۆنه‌ لە دۆخێکی سەختی داراییه‌دایە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن