شۆخان گۆڵکاری مێژوویی ئاسیا‌و خولی سعوودییە
10:48 - 09/02/2024
زه‌مه‌ن - سپۆرت
شۆخان نورەددین کچە یاریزانی پیشەگەری کورد لە
دوایین یاریی یانەکەی، مێژوویەکی گەورەی تۆمار کرد، کاتێک رووبەڕووی یانەی ریاز
بوونەوە و یارییەکەشیان بە حەوت گۆڵ بردەوە.
لەم یارییەدا
شؤخان نورەددین کە بە هالاندە کچەکە ناسراوە توانی هاتریکێکی دیکە لە کاروانی یاریکردنی
بنووسێتەوە و لە هەمان کاتدا ناوی خۆی لە مێژووی خولی خانمانی سعوودیە تۆمار کرد.
شۆخان ژمارەی گۆڵەکانی
لە خولی سعوودیە لە ماوەی تەنیا دوو وەرز گەیاند ٥٢ گۆڵ و بەفەرمی بووە گۆڵکاری مێژووی
خولی خانمانی سعوودیە.
شۆخان نوره‌دین
ئێستا ته‌مه‌نی ٢٦ ساڵه‌و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره، له مناڵیه‌وه عاشقی تۆپی پێ
بووه.
شۆخان سه‌ره‌تا
وه‌ك و یاریزانی تۆپی ده‌ست ده‌ركه‌وت دوایی بووه یارزانی فوتساڵ و دواتریش تۆپی
پێی خانمان.
شۆخان گۆڵكاری تۆپی
ده‌ستی یانه‌ی هه‌ولێر بوو، له ٢٠٢١ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌بی
كرد.
پاش یاریكردن بۆ
چه‌ند یانه‌یه‌كی هه‌رێم و عێراق، بانگێشتی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی عێراق كرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ش
ناسناوی پاڵه‌وانیه‌تی رۆژئاوای ئاسیایان به‌ده‌ستهێناو به‌تۆماركردنی حه‌وت گۆڵ
بووه گۆڵكاری پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ش.
شۆخان رۆژ به رۆژ
زیاتر دره‌وشایه‌وه‌و وه‌ك یه‌كه‌م كچه یاریزانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق توانی
له خولی سعودیه یاریبكات و له كۆتایی ساڵی ٢٠٢٢، گرێبه‌ستی له گه‌ڵ یانه‌ی هیلالی
سعودی ئیمزاکرد، كه ئێستا باشترین یانه‌ی كیشوه‌ری ئاسیایه.
له‌یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیشیدا
به‌سوپه‌ر هاتریكێك سه‌ركردایه‌تی سه‌ركه‌وتنی هیلالی كرد.
رۆژی 3ی2ی2024، شۆخان مێژوویەکی گەورەی تۆمار کرد و بەفەرمی بووە باشترین گۆڵکار لە مێژووی
خولی خانمانی سعوودیە.
شۆخان خه‌ونی ئه‌وه‌یه
له یانه‌یه‌كی ئه‌وروپی یاری بكات و سه‌رسامه به لیۆن میسی
ئێستا له نێو میدیا
عه‌ره‌بییەکان به هالانده‌كه‌ی سعوودیه ناسراوه
گۆڵی له هه‌موو
یانه‌كانی سعوودیه كردووه
شۆخان ده‌ڵێ ؛ كەشوهەوای سعوودیە زۆر
گونجاوە و ئاسوودەم لەو وڵاتەدا، مامەڵەیەکی زۆر باشم لەگەڵدا دەکه‌ن.
شۆخان به‌هۆی یاریكردنی له سعوودیه، فەریزەیەکی
عەمرەی به‌جێگه‌یاندووه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئەم كاره‌ی بە ئاسانکاریی کارگێڕیی
یانەکەی بووە.