149 وەرزش

کیلیان ئێمباپێ: هەرگیز لە جیهانی تۆپی پێدا كریستیانۆ رۆناڵدۆیەكی دیكە دووبارە نابێتەوە

07:19 - 04/07/2024

زەمەن - سپۆرت

 

رۆژی هەینی ٥-٧-٢٠٢٤، یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024 دەستپێدەکاتەوە.

 

کاتژمێر ١٠ی شەو پۆرتوگال و فەڕەنسا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.


کیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی دیاری هەڵبژاردەی فەڕەنسا، ئەمڕۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێ« هەرگیز لە جیهانی تۆپی پێدا كریستیانۆ رۆناڵدۆیەكی دیكە دووبارە نابێتەوە.

سەبارەت بە رووبەرووبوونەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەڵێ «شانازییەكی گەورەیە، هەمووان دەزانن كە چەندە پێی سەرسامم، هەمیشە لە پەیوەندیداین، ئەو ئەفسانەی تۆپی پێیە بەڵام هیوادارم سبەی بردنەوە بەدەستبهێنین.

سەبارەت بەدوا بۆچونی لەسەر چوونی بۆ مەدرید وتی«دەچمە ریال مەدرید بۆ ئەوەی چیرۆكی خۆم لەوێ بنوسم، چیرۆكی رۆناڵدۆ لەگەڵ مەدرید ناوازە بوو، هیوادارم منیش چیرۆكەكەم تایبەت بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن